رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 69ـەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، دەنگدانی لەسەر جێگر و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان تەواو کرد، هاوکات حەوت گوندی سنووری قەزای رەبیعەی وەک گوندی "وێرانە" ناساند بەهۆی ئەو زیانانەی لە شەڕی داعشدا پێیانگەیشتبوو.
دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتیی د. ئەحمەد حاسود، سەرۆکی ئەنجوومەن و بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامان بەڕێوەچوو. تێیدا پێکهاتەی لیژنەکان پەسندکران دوای ئەوەی لە دانیشتنەکانی پێشوودا تەنیا سەرۆکی لیژنەکان هەڵبژێردرابوون.
پشکی کورد لە لیژنەکانی ئەنجوومەنی نەینەوا
پارتی دیموکراتی کوردستان: سەرۆکایەتیی سێ لیژنەی یەکلابووەتەوە کە بریتین لە لیژنەکانی پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگیی دامەزراوەیی (ئەحمەد کیکی)، رێگەوبان و پردەکان (جەمال خدر) و رێکخستنی شارنشینی و بەکارهێنانی زەوی (ئێریڤان مەهدی).
د. ئەحمەد دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، کە جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و دەرمانە لە ئەنجوومەنەکە بە رووداوی راگەیاند، هێشتا سێ لیژنە (وەبەرهێنان، وەرزش و لاوان، کارەبا) سەرۆکەکانیان یەکلانەکراونەتەوە و بەپێی رێککەوتنەکان، سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان بۆ پارتی دەبێت و خۆی بەربژێرە بۆ ئەو پۆستە، بەوەش پشکی پارتی دەبێتە چوار سەرۆک لیژنە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی پێدراوە کە بریتین لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری (محەممەد جاسم کاکەیی) و لیژنەی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار (ویسام سالم سەلیم).
محەممەد جاسم کاکەیی بە رووداوی راگەیاند، جگە لە سەرۆکایەتیی لیژنەی ئاسایش، وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی رێگەوبان و ئەندامی هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی دیاریکراوە.
پێکهاتەی سەرەکیی لیژنەکانی بە دەنگدانی ئەنجوومەن:
لیژنەی یاسایی: بە سەرۆکایەتیی د. سەعدوون شەممەری، موعاز حەجی عەباس
بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە نادیە جبووری،
ئەحمەد دووبەردانی ( پارتی) و محەممەد کاکەیی ( یەکێتی) بە ئەندام.
لیژنەی دارایی و ئابووری: بە سەرۆکایەتیی محەممەد عارف، ئەحمەد کیکی( پارتی) بە جێگری سەرۆک، محەممەد کاکەیی ( یەکێتی) بە ئەندام.
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و گەشەپێدان: بە سەرۆکایەتیی خەلەف حەدید، لەیال بەیاتی بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە مەحموود جبووری، نادیە جبووری و جەمال خدر ( پارتی) بە ئەندام.
لیژنەی شارەوانی و شارەوانییەکان: بە سەرۆکایەتیی لەیال بەیاتی، خەلەف حەدید بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە ساجیدە ئەفەندی، مەحموود جبووری و ئیلاف بەدرانی بە ئەندام.
لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری: بە سەرۆکایەتیی حەسان عەباسی، مەروان تائی بە جێگری سەرۆک، جەمال خدر ( پارتی) بە ئەندام.
لیژنەی رێگەوبان و پردەکان: بە سەرۆکایەتیی جەمال خدر) پارتی)، محەممەد کاکەیی ( یەکێتی) بە جێگری سەرۆک، حەسان عەباسی بە ئەندام.
لیژنەی کشتوکاڵ، سامانی ئاژەڵی و ئاسایشی خۆراک: بە سەرۆکایەتیی د. رەبیع سووران، سەبهان حەدید بە جێگری سەرۆک و د. ئەحمەد دووبەردانی ( پارتی) بە ئەندام.
لیژنەی ژینگە و خزمەتگوزاری: بە سەرۆکایەتیی موعاز حەجی عەباس، نادیە جبووری بە جێگری سەرۆک و د. ئەحمەد دوبەردانی ( پارتی) بە ئەندام.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری: بە سەرۆکایەتیی محەممەد کاکەیی ( یەکێتی)، موهەنەد جبووری بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە لەیال بەیاتی، سەعدوون شەممەری و عیدان شێخ کالۆ بە ئەندام.
لیژنەی قەزا و ناحیەکان: بە سەرۆکایەتیی مەحموود جبووری، خەلەف حەدید بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە ئەحمەد کیکی( پارتی) ، موعاز حەجی عەباس و ویسام سالم سەلیم (یەکێتی)بە ئەندام.
یازدە: لیژنەی دەستپاکی و شەفافیەت: بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵڵا نوجەیفی، مەروان تائی بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە محەممەد هورەیس، ئەحمەد کیکی ( پارتی) و سەعدوون شەممەری بە ئەندام.
لیژنەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومی: بە سەرۆکایەتیی ئیلاف بەدرانی، موهەنەد جبووری بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە سەبهان حەدید، موعاز حەجی عەباس و نادیە جبووری بە ئەندام.
لیژنەی نەوت و گاز: بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد عەبدرەبە، عیدان شێخ کالۆ بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە سەبهان حەدید، محەممەد هورەیس و ئەحمەد دووبەردانی ( پارتی) بە ئەندام.
لیژنەی پەروەردە و خوێندن: بە سەرۆکایەتیی سەبهان حەدید، محەممەد هورەیس بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە ئیرێڤان مەهدی( پارتی) ، ساجیدە ئەفەندی و ئیلاف بەدرانی بە ئەندام.
لیژنەی تەندروستی و دەرمان: بە سەرۆکایەتیی هەديل مەعماری، د. ئەحمەد دووبەردانی ( پارتی) بە جێگری سەرۆک و هەریەک لە موعاز حەجی عەباس، سارە جبووری و رەبیع سووران بە ئەندام.
لیژنەی بازرگانی و دەروازە سنوورییەکان: بە سەرۆکایەتیی نادیە جبووری، محەممەد هورەیس بە جێگری سەرۆک، و لەیال بەیاتی بە ئەندام.
لیژنەی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار: بە سەرۆکایەتیی ویسام سالم سەلیم ( یەکێتی)، عەبدوڵڵا نوجەیفی بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە مەروان زێدان، ساجیدە ئەفەندی و هەدیل مەعماری بە ئەندام.
لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: بە سەرۆکایەتیی عیدان شێخ کالۆ، ساجیدە ئەفەندی بە جێگری سەرۆک و هەدیل مەعماری بە ئەندام.
لیژنەی پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگیی دامەزراوەیی: بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد کیکی ( پارتی)، محەممەد هورەیس بە جێگری سەرۆک، هەریەک لە موهەنەد جبووری، ویسام سالم سەلیم ( یەکێتی) و عەبدوڵڵا نوجەیفی بە ئەندام.
ناساندنی حەوت گوند وەک ناوچەی "وێرانە"
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا حەوت گوندی سنووری قەزای رەبیعە وەک گوندی "وێرانە" بناسێنێت، کە بریتین لە گوندەکانی: (مەحموودییە، سعوودیە، قاهیرە، جەدرییە، سەفییە، شێخان و کێرلاوەند).
بڕیارەکە لەسەر داوای د. سەعدوون شەممەری، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەسند کرا، ئەوەش بە مەبەستی قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەیان دوای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی لە کاتی داگیرکاریی داعشدا بەر ژێرخان و ماڵی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە کەوتبوو.
.webp&w=3840&q=75)


