رووداو دیجیتاڵ
یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەنجامدەدرێت، یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت نازناوێکی دیکە بباتەوە و لازیۆش چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان.
یارییەکە کاژێر 22:00 لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ لە رۆما بەڕێوەدەچێت، هەمووان چاوەڕێی دەرکەوتنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی کۆپا ئیتاڵیا دەکەن.
نیرازۆری لەم وەرزەدا نازناوی خولی ئیتاڵیای بردووەتەوە و چاوی لە بەدەستهێنانی دووەم نازناوی وەرزەکەیە.

