رووداو دیجیتاڵ
ئینریکێ ریکێلمی، بەربژێری سەرۆکایەتیی یانەی ریال مەدرید، لە کاتی کردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لە بەرامبەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، هێرشێکی تووندی کردە سەر کارگێڕیی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و رەخنەی لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی یانەکە گرت.
ریکێلمی لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی 'ئەی ئێس'ی ئیسپانی گواستوویەتیەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو چاکسازییانەی لە بێرنابیۆ کراون، لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاندەرانی مەدرید نین، سەرەڕای ئەوەی تێچووەکەی گەیشتووەتە 1.7 ملیار یۆرۆ.
ئەو بەربژێرە بە تەنزەوە گوتی "کورسییەکان بچووکتر بوونەتەوە و زۆر لەیەکەوە نزیکن، بە جۆرێک دەبێت 10 خولەک پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم کورسییەکەت بەجێبهێڵیت، تاوەکو بتوانیت خواردنەوەیەک یان لەفەیەک بکڕیت.. ئایا ئەمەیە ئەو چاکسازییەی بە 1.

