رووداو دیجیتاڵ
جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی لە یانەی بارسێلۆنا، پەیامێکی کاریگەری بڵاوکردەوە کە هەوادارانی یانە کەتەلۆنییەکە وەک 'تکایەک بۆ مانەوە' لێکی دەدەنەوە.
کانسێلۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، نووسینێکی دوورودرێژی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرسامیی خۆی بۆ فەلسەفە و ناسنامەی
بارسێلۆنا دەربڕی. کانسێلۆ نووسیویەتی"بارسێلۆنا تەنیا یانەیەک نییە؛ شانۆیەکە کە تێیدا تۆپی پێ دەبێتە هونەر و یاریزانە تایبەتەکانیش مێژووی لێ تۆمار دەکەن".
ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە شێوازی یاریکردنی ئەو لەگەڵ بارسا دەگونجێت و نووسیویەتی "جواو بۆ ئەم ستایلە و بۆ ئەم درێسە لەدایکبووە. لە بارسا ئەو تەنیا یاریزانێک نابێت، بەڵکو دەبێتە کارەکتەرێکی سەرەکی و ئیلهامبەخش.

