رووداو دیجیتاڵ
دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێران، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، نزیکەی 2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 110.91 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 114.16 دۆلار.
رۆژی یەکشەممە، 5ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشی وێرانکەری بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژمارەیەک ناوەندی دیکەی ئێران کرد، ئەگەر تاوەکو سێشەممە نەگەنە رێککەوتن.
لە دوای هەڕەشەکەی ترەمپ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.72٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 110.
بابەتی پەیوەندیدار
ئابووری29/04/2026
میرشایمەر: ئێران هەرگیز سازش لەسەر تەنگەى هورمز ناکات
ئابووری29/04/2026
نرخی دۆلار 169 هەزار تمەنی تێپەڕاند
91 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 2٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 114.16 دۆلار.
جەنگی ئێران و ئەمریکا پێیناوەتە هەفتەی شەشەمییەوە و لە دوووەم رۆژی جەنگەکەشەوە تەنگەی هورمز داخراوە. پێش جەنگ رۆژانە سەروو 100 کەشتی گوێزەرەوەی نەوت، گاز و شمەک بە تەنگەکەدا تێدەپەڕین، بەڵام ئێستا بە گوێرەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، رۆژانە بە تێکڕا هەشت کەشتی بەو تەنگەدا تێدەپەڕن.
بەر لە 28ی شوبات نرخی بەرمیلێک نەوت بە 72 دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگەکەوە نرخی بەرمیلێک نەوت تاوەکو نزیکەی 120 دۆلار بەرز بووەوە.
