
ئابووری01-10-2026
نەوتی برێنت بە نزیکەی 98 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئەمڕۆ، پێنجشەممە لە سەرەتای مامەڵەکانی ئاسیادا، نرخی نەوت تا رادەیەکی زۆر بە جێگیری مایەوە ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی لە مامەڵەکانی رۆژی پێشوو و دەستکەوتە گەورەکانی لە مانگی رابردوودا تۆماری کردبوو. ئێستا وەبەرهێنەران چاودێریی دەرئەنجامی گفتوگۆکانی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئاسۆی هەناردەکردنی نەوتی خاوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن.






















