
نەخۆشیی دەمووکە لە دارستانەکانی زاگرۆس تەشەنە دەکات؛ ژینگەپارێزان هەوڵی بنبڕکردنی دەدەن
نەخۆشیی دەمووکە (لۆرانتووس) مەترسی لەسەر بەشێکی زۆری دارستانەکانی زنجیرەچیای زاگرۆس دروستکردووە؛ لەبەرامبەردا کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوازێکی زانستی و خۆبەخشانە کەوتوونەتە پاککردنەوەی دارەکان لەو نەخۆشییە.
























