رووداو - دیجیتاڵ دوانیوەڕۆی دووشەممە 17ی ئاب لە رووباری کەونە گوند لە سنووری ناحیەی مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان بەناوی (جافر جەواد رەحیم) لە کاتی مەلەکردندا خنکا. رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەنجەکە بە مەبەستی راوە ماسی لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی چووبووە سەر رووبارەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەلەوان نەبوو لە ئاوەکەدا خنکاوە. وتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە 10یەمیین حاڵەتی خنکانە لەمساڵدا لە سنوورەکەیان تۆمار بکرێت و جەختیشی کردەوە کە ئاماری خنکانی ئەمساڵ بەراورد بە پار زیاد بووە
کوردستان26-08-2026لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە رێی کۆیە لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و 7ی دیکەش بریندار بوون