رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەرزبووەوە بەهۆی ناڕوونییەکانی پەیوەست بە دۆخی تەنگەی هورمز و کۆنترۆڵی ئێران بەسەریدا.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 2 دۆلار و 60 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 3 دۆلار و 2 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ بەهۆی راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئەمریکا، هەر دوو نرخی نەوتی برێنت و تەکساس دابەزین بۆ کەمتر لە 100 دۆلار.
دابەزینی نرخی نەوتی سووکی تەکساس گەورەترین دابەزینی رۆژانەی بوو لە دوای ساڵی 2020وە.
بابەتی پەیوەندیدار
ئابووری29/04/2026
میرشایمەر: ئێران هەرگیز سازش لەسەر تەنگەى هورمز ناکات
ئابووری29/04/2026
نرخی دۆلار 169 هەزار تمەنی تێپەڕاند
بەردەوامیی ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان گومانی خستووەتەسەر ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەوپێیەی ئێران دەڵێت ئاگربەست وەستانی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان دەگرێتەوە، بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل رەتیدەکەنەوە.
کەشتییەکان و کۆمپانیاکانی کەشتیوانی رایانگەیاندووە بەر لەوەی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، پێویستیان بە روونکردنەوەی زیاتر هەیە لەسەر بارودۆخی تەنگەکە.
ئێران نەخشەیەکی نوێی تەنگەی هورمزی راگەیاندووە و داوای لە کەشتییەکان کردووە بەو رێڕەوە بڕۆن کە دەستنیشانی کردووە لە نەخشەکەدا بۆ ئەوەی بەر مینە چێندراوەکاندا نەکەون.
