رووداو دیجیتاڵ
هێرشی درۆنیی ئۆکراینا بۆ سەر بەندەرێکی گواستنەوەی نەوتی رووسیا بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە رۆژی هەینیدا، بەڵام بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت سنووردار بوون، لەبەر ئەوەی بازرگانانی نەوت نیگەرانن لە کەمبوونەوەی خواست لە ئەمریکا.
رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 62 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 32 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئۆکراینا هێرشی کردووەتە سەر بەندەری (پریمۆرسک)ـی رووسیا و گواستنەوەی نەوتی لە بەندەرەکە پەکخستووە.
شرۆڤەکارانی بانکی UBS لەو بارەیەوە پێیانوایە، "هێرشەکانی ئۆکراینا دەتوانێت خستنەڕووی نەوتی رووسیا کەمبکاتەوە، ئەوەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
سەرەڕای ئەو نیگەرانییانە، بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت سنوورداربن.
