رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ 26ی نیسانی 2026 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 3 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کراون و ئەمڕۆ یەکشەممە دابەش دەکرێت."
هاوکارییەکە وەکو پشتیوانییەکە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کە هاوپەیمانان دابینی دەکەن.
بابەتی پەیوەندیدار
ئابووری29/04/2026
میرشایمەر: ئێران هەرگیز سازش لەسەر تەنگەى هورمز ناکات
ئابووری29/04/2026
نرخی دۆلار 169 هەزار تمەنی تێپەڕاند
بەگوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ رووداو، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ناردنی هاوکارییەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "کۆتایی ئەم ساڵ دەردەکەوێت، ئایا بڕیاری ئەمریکا و هاوپەیمانان سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق چۆن دەبێت و هاوکارییەکە بەردەوام دەبێت یان نا."
بە گوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ هاوکاریی مانگی 11ی 2025، زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ەوە هاوکاریی هاوپەیمانانیان وەرگرتووە.
