رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دووبارە رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 52 سەنت بەرزبووەوە و بە 111 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 57 سەنت بەرزبووەوە بە 100 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی نرخەکانی نەوت بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران دەگەڕێتەوە کە کێشەی گەورەی بۆ دابینکاری نەوت لە جیهاندا دروستدەکات.
بابەتی پەیوەندیدار
ئابووری29/04/2026
میرشایمەر: ئێران هەرگیز سازش لەسەر تەنگەى هورمز ناکات
ئابووری29/04/2026
نرخی دۆلار 169 هەزار تمەنی تێپەڕاند
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردووە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرپرسانی ئیدارەکەی راسپاردووە خۆیان بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران ئامادە بکەن.
ترەمپ بەنیازە لە رێگەی درێژکردنەوەی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران، گوشاری ئابووری لەسەر ئەو وڵاتە زیاد بکات.
یانگ ئان، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (هایتۆنگ فیوچەرز) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەگەر ترەمپ گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران درێژبکاتەوە، ئەوا دابینکردنی نەوت لە جیهاندا رووبەڕووی گوشاری زیاتر دەبێتەوە. ئەوەش نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە".
