رووداو دیجیتاڵ
بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی و بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلار نزیکەی 500 هەزار تمەن گرانتر بوو.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ بە حەواڵە 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن و 300 هەزار تمەنە، لە کاتێکدا پێش هێرشەکە 100 دۆلار 5 ملیۆن و 750 هەزار تمەن بوو.
بابەتی پەیوەندیدار
ئابووری25/05/2026
نرخی نەوت بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی؛ بازاڕەکان چاوەڕێی رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەکەن
ئابووری25/05/2026
بۆچی پارەکانی ئێران سڕکراون؟
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 31-07-2024 ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا. تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام گومانەکان راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل دەچن. دابەزینی زیاتری بەهای تمەن لەدوای ئەم رووداوەوە بوو.
بەهای دینار لە دوێنێوە جێگیرە. ئەمڕۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت.
