رووداو دیجیتاڵ
ئەو شاندەی بۆ پرسی مووچە و سیستمی ئەسیكۆدا سەردانی بەغدای كردبوو گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و بڕیارە سبەی شاندێكی دیكە بچێتەوە بەغدا و بۆ هەمان پرس درێژە بە كۆبوونەوەكان بدەن. ئەندامێكی شاندەكە دەڵێ، "هیچ رێككەوتنێكی یەكلاییكەرەوە لەگەڵ بەغدا نەكراوە، بەڵام لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی پرسەکان هەیە."
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كە ئەندامێكی شاندەكە بوو و ئامادەبووی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری عێراق بوو، ئەمڕۆ سێشەممە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، شاندەكەی حكومەت و ئەوانیش وەك سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان.
گەیلان حاجی سەعید لەبارەی كۆبوونەوەكان گوتی، "هیچ رێككەوتنێكی یەكلاییكەرەوە بەتایبەت لەسەر گومرگ و سیستمی ئەسیكۆدا نەكرا، بەڵام تێگەیشتنی باش هەبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
ئابووری29/04/2026
میرشایمەر: ئێران هەرگیز سازش لەسەر تەنگەى هورمز ناکات
ئابووری29/04/2026
نرخی دۆلار 169 هەزار تمەنی تێپەڕاند
ئەوان بەڵێنی ئەوەیان دا لە سیستمی ئەسیكۆدا تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان بپارێزن و گفتوگۆكانیش لەوبارەیەوە درێژەیان دەبێت."
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەوەشی روونكردەوە، بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی دارایی و گومرگی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە كۆبوونەوەكان سەردانی بەغدا بکات.
پەیوەست بە پرسی مووچەش، ئەندامێكی باڵای شاندەكەی هەرێمی كوردستان بە رووداوی گوت: "بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێمی كوردستان بڕیارە لە كۆبوونەوە ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەكلایی بكرێتەوە، بەتایبەت كە ئێمە ئەوەمان بۆ روونكردنەوە كە داهاتی نانەوتیمان بەهۆی شەڕ و سیستمی ئەسیكۆداوە بۆ زیاتر لە 50% كەمی كردووە. ئەوانیش تێگەیشتنیان بۆ ئەو دۆخە هەبوو كە دروست بووە."
سیستمی ئەسیكۆدا كە بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستمی گومرگییە ئێستا لە عێراق جێبەجێ دەكرێ و هێشتا لە هەرێمی كوردستان جێبەجی نەكراوە.
