رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی رایگەیاند، قازانجی سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێژەی 25% زیادی کردووە.
کۆمپانیاکە دەڵێت، سنووردارکردنی جووڵەی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز، یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی داهاتەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزکردنەوەی توانای بۆریی نەوتی خاوی (رۆژهەڵات-رۆژئاوا)یە بۆ بەرزترین توانای.
گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهان، لە 3 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 32.
بابەتی پەیوەندیدار
5 ملیار دۆلار پوختەی قازانجی هەبووە کە زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان. کۆی داهات بەڕێژەی نزیکەی 7٪ بەراورد بە پار بەرزبووەتەوە بۆ 115.49 ملیار دۆلار، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و بڕی فرۆشراوی نەوتی خاو و بەرهەمە پاڵاوکراوەکان و کیمیاییەکانەوە.
ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئارامکۆ رایگەیاند: "هێڵی بۆریی 'رۆژهەڵات-رۆژئاوا' کە گەیشتە ئەوپەڕی توانای خۆی کە 7 ملیۆن بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا، سەلماندی شادەمارێکی سەرەکیی دابینکردنە و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شۆکی جیهانیی وزە."
