رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێرشێکی تووند دەکاتە سەر سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و رایدەگەیێنێت، واشنتن بەهۆی شوێنکەوتنی فەرمانەکانی نەتەنیاهۆوە، ناوچەکە و وڵاتەکەشی بەرەو "دۆزەخ" دەبات.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی ئەمریکا کردووە و دەڵێت: "هەنگاوە بێباکانەکانتان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەر خێزانێکی ئەو وڵاتە دەکاتە دۆزەخێکی راستەقینە.
بابەتی پەیوەندیدار
"
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەشڵێت، تەواوی ناوچەکەمان دەسووتێت، تەنیا لەبەر ئەوەی ئێوە پێداگری دەکەن لەسەر جێبەجێکردنی فەرمانەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
قالیباف هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت: "هەڵە نەکەن؛ ئێوە لەڕێگەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگەوە هیچ دەستکەوتێکتان نابێت."
