رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ و نزیکەی کاژێر و نیوێک پێش کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێرانی دانابوو، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی راگەیاند.
ترەمپ لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بە کردنەوەی تەنگەی هورمز کرد و باسی لەوەش کرد، پێشنیازێکی 10 خاڵەی ئێرانیان بەدەست گەیشتووە کە دەبێتە بنەمای دانوستاندن.
ترەمپ وردەکاری 10 خاڵەکەی رانەگەیاند، بەڵام بە گوێرەی میدیای ئێران، 10 خاڵەکە ئەمانەی خوارەوەن:
1- پابەندبوونی ئەمریکا بە گەرەنتیی ئەوەی جارێکی دیکە شەڕ هەڵناگیرسێتەوە.
2- بەردەوامبوونی کۆنترۆڵی ئێران بەسەر تەنگەی هورمزدا.
3- قبووڵکردنی مافی ئێران بۆ پیتاندنی ئەتۆمی.
بابەتی پەیوەندیدار
4- هەڵگرتنی هەموو سزا سەرەکییەکان.
5- هەڵگرتنی هەموو سزا لاوەکییەکان.
6- کۆتاییهێنان بە هەموو بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران.
7- کۆتاییهێنان بە هەموو بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دژی ئێران.
8- پێدانی قەرەبووی زیانەکان بە ئێران بەهۆی ئەو لەدەستدانانەی لە جەنگەکەدا بەریکەوتووە.
9- کشانەوەی هێزە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
10- راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکان، لەوانەش بەرەی لوبنان.
