رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆببێتەوە.
بورهانەدین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە کاژێر 17:30 لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە دەبێت.
دوران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "سەرۆککۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ کاژێر 17:30 لە کۆشکی سەرۆکایەتی، پێشوازی لە بەڕێز دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی دەکات.
بابەتی پەیوەندیدار
"
دوایین کۆبوونەوەی ئەردۆغان و باخچەلی رۆژی 21ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بوو. تێیدا باسیان لە پرۆسەی چارەسەری و پێشهاتەکانی سووریا و دۆخی ناوچەکە کردبوو. کۆبوونەوەکەیان کاژێرێکی خایاندبوو.
دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە، نەمانی قەییوم لەسەر شارەوانییەکان و ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان، هەنگاوە سەرەکی و چاوەڕوانکراوەکانی پرۆسەی چارەسەرین. بەرپرسانی دەم پارتی دەڵێن، ئەگەری هەیە بەشێک لە هەنگاوەکانی پرۆسەکە لە مانگی ئایاردا دەستپێبکەن.
![رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا [لای راست] لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە).](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimages.rudaw.net%2Fs3%2Frudaw.net%2FContentFiles%2F954951Image1.jpg&w=3840&q=75)