رووداو دیجیتاڵ
مستەفا دەستجی، سەرۆکی پارتی یەکێتیی گەورە (BBP) هێرش دەکاتە سەر ئەحمەد تورک و دەڵێت، "کوردستانی چی کوڕە؟ ئێرە کۆماری تورکیایە." ئەوەش دوای ئەوەی ئەحمەد تورک یانەی ئامەدسپۆری بە "تیمێکی کوردستان" ناوبرد.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 11ـی ئایاری 2026، مستەفا دەستجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەڵامی لێدوانێکی ئەحمەد تورک، سیاسەتڤانی دیاری کوردی دایەوە و نووسی، "کوردستانی چی کوڕە. ئێرە کۆماری تورکیایە. ئەگەر بەدڵت نییە، بڕۆ."
ئەم کاردانەوە تووندەی دەستجی دوای ئەوە هات، ئەحمەد تورک، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی مێردین، دوای سەرکەوتنی مێژوویی یانەی ئامەدسپۆر بۆ خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ) رایگەیاندبوو، "زۆر دڵخۆشم، تیمێکی کوردستان سەرکەوت بۆ سوپەرلیگ.
بابەتی پەیوەندیدار
تورکیا11/05/2026
تورکیا: رۆژانە 22 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی بەرهەم دەهێنین
تورکیا11/05/2026
ئەردۆغان: دەستووری ئێستا عەیبەیە و گۆڕینی ئەرکە
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."
لێدوانەکەی ئەحمەد تورک لە ماوەیەکی کورتدا لە سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە و بووە یەکێک لەو بابەتانەی زۆرترین قسەی لەسەر کرا؛ جارێکی دیکە مشتومڕی نێوان ناسنامەی نەتەوەیی و وەرزشی هێنایەوە رۆژەڤی تورکیا.
رۆژی شەممە 2ـی ئایاری 2026، یانەی ئامەدسپۆر لە دوایین یاریی خولی پلە یەکی تورکیادا، لەگەڵ یانەی "ئیدر" بە ئەنجامی 3-3 یەکسان بوو. بەو ئەنجامە یانە کوردییەکە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 74 خاڵ و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا سەرکەوت بۆ سوپەرلیگی تورکیا.
