رووداو - تەندروستی
بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ 3 رووداوی کەوتنەخوارەوە و هەڵدێران لە سنوورەکەیان تۆمارکراون و هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.
موقەدەم کاروان میراودەلی، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ساڵانە زیاتر لە 5 رووداوی هەڵدێران لە سنوورەکەمان تۆماردەکرێن و هەندێکجار هاووڵاتیی عەرەبیشیان تێدابووە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا 3 رووداو هەبووە و دوو لەو کەسانە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوون.
موقەدەم کاروان میراودەلی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێکجار هاونیشتمانییان تەنیا بۆ وێنەگرتن گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و دەچنە شوێنە بەرزەکان، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
"
بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، داوا لە شاخەوانان دەکات بەر لەوەی گەشت بکەن بۆ ناوچە شاخاوییەکان، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 115 بکەن بۆ ئەوەی رێنوێنی بکرێن و ناویان لە نزیکترین بنکەی بەرگریی شارستانی تۆمار بکرێت، بۆ ئەوەی لەکاتی هەر رووداوێکی نەخوازراودا بتوانن بەزوویی بیان دۆزنەوە.
سەبارەت بە توانای تیمەکانیان، موقەدەم کاروان میراودەلی گوتی، "تیمی فریاگوزاری و تیمی خۆجێییمان هەیە، بەڵام هێنانەوەی تەرم لە ناوچە سەختەکان زۆر سەختە، بۆیە داوامان کردووە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ بەرگریی شارستانیی سۆران دابین بکرێت."
