رووداو - تەندروستی
پەرلەمانی بەریتانیا بڕیارێکی نوێ لەبارەی قەدەخەکردنی تووتن و جگەرەکێشان دەدات. ساڵانەش ماوەی تەمەنی بەکارهێنانی تووتن کەم دەبێتەوە.
ئێستا چاوەڕێدەکرێت ئەو یاسایە رەزامەندیی فەرمیی شاهانەی بۆ دەربچێت و بە تەواوی پەسند بکرێت، بۆ دروستکردنی ''نەوەیەکی بێدووکەڵ'' ئەمەش بە قەدەخەکردنی فرۆشتنی بەرهەمەکانی تووتن بەو کەسانەی دوای ساڵی 2008 لەدایکبوون.
لەو یاسا نوێیەی پەرلەمانی بەریتانیادا هاتووە کە ساڵانە ماوەی تەمەنی قەدەخەکراو بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی تووتن زیاد بکات، واتە ئەگەر ئەم ساڵ بۆ نەوجەوانانی سەروو 16 ساڵ قەدەخە بێت، ساڵی داهاتوو بۆ نەوجەوانانی سەروو 15 ساڵ قەدەخەیە.
بابەتی پەیوەندیدار
تەندروستی 28/04/2026
تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد
تەندروستی 28/04/2026
پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە
بڕیاریشە یاساکە لە 1-1-2027ـەوە جێبەجێ بکرێت و لەبارەی جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ''ـەوە بەجۆرێک مامەڵە دەکات کە نابێت لە شوێنی گشتی، گۆڕەپانی یاری و نەخۆشخانەکان بکێشرێت و لەنێو هەر ئۆتۆمبێلێکیش کە منداڵی تێدا بێت قەدەخەیە و سزای لەسەرە.
وێس ستریتینگ، سەرۆکی بەشی تەندروستی و چاودێریی کۆمەڵایەتیی بەریتانیا دەڵێت: ئەمە گرنگترین بڕیارە بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی نەوەکانمان و جێبەجێکردنی ویستی 61٪ـی خەڵکە بۆ قەدەخەکردنی تووتن و بەرهەمەکانی کە لە راپرسییەکدا ئەوە ئاشکرا کرا کە زۆرینە ئەوەیان دەوێت.
