رووداو دیجیتاڵ
دیزاینەری نێوداری جلوبەرگ، لارا دزەیی، بە یەکێک لە دیزاینەکانی خۆی بە ناوی 'تشکی خۆر' لە 79یەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کاندا بەشداری دەکات.
لارا دزەیی، دیزاینەری دیاری کورد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 05:00ی ئێوارەی رۆژی هەینی، 15ی ئایار، لە 79یەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کاندا بەسەر فەرشی سووردا تێدەپەڕێت.
لارا رایگەیاند، یەکێک لە دیزاینە تایبەتەکانی خۆی بەناوی 'تیشکی خۆر' دەپۆشێت، کە پارچە جلێکی 'کوتور'ی (Couture) کوردییە و رەگ و ریشەی لە سیمبول و رەسەنایەتییەوە گرتووە، بۆ ئەم دیزاینە ئیلهامی لە خۆرەوە وەرگرتووە، کە گوزارشت لە رووناکی، هێز و ئەو نیشتمانە دەکات کە لێوەی هاتووە.
لارا باسی لەوەش کرد، "کارەکە هەم دەربڕینێکی قووڵی کەسییە و هەم پەیامێکی کولتووری بەهێزە."
لارا دزەیی، کچی هونەرمەند هۆمەری دزەییە و چەند جارێک لەگەڵ باوکی گۆرانی گوتووە، لە چەندین فێستیڤاڵی تایبەت بە جلوبەرگ بەشداری کردووە و هەموو دیزاینەکانی لە کولتووری کوردییەوە سەرچاوەی گرتووە.
