رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرەڕای نیشاندانی گەشبینی بۆ ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ تاران، هۆشداریدا کە ئێران دەیەوێت دووبارە تەنگەی هورمز دابخاتەوە.
ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ ئێرانییەکان لە گفتوگۆدان و دانوستاندنەکان بەباشی بەڕێوەدەچن، بەڵام لەبارەی دۆخی ئەمنیی تەنگەی هورمز گوتی: "ئێران دەیەوێت دووبارە تەنگەی هورمز دابخاتەوە."
لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تاران، دۆناڵد ترەمپ گوتی: "لە ماوەی 47 ساڵی رابردوودا هیچ لایەنێک وەک من رووبەڕووی ئێران نەبووەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
"
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە کاریگەریی کوژرانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس کرد و گوتی: "ئەگەر قاسم سولەیمانی لە ژیان دا بووایە، ئێستا ئێرانێکی دیکە هەبوو."
سەبارەت بە دۆخی تەنگەی هورمز و هەڕەشەکانی ئێران، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد: "ئێران ناتوانێت هەڕەشەمان لێ بکات". هەرچەندە دووپاتی کردەوە کە پێیوایە تاران دەیەوێت دووبارە تەنگەکە دابخاتەوە، بەڵام گوتی: "ئەمڕۆ زانیاریی نوێم لەبارەی دۆخی هورمز پێ دەگات."
