رووداو دیجیتاڵ
رۆژی شەممە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Gerald R. Ford) کە گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیهانە، دوای 11 مانگ مانەوە لە دەریا گەڕایەوە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا. ئەمە درێژترین ئەرکی سەربازییە لە دوای جەنگی ڤیێتنامەوە، کە تێیدا کەشتییەکە پاڵپشتیی جەنگی ئەمریکای دژی ئێران کرد و بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلادا کرد.
ئەم کەشتییە پێشکەوتووەی ئەمریکا بە یاوەریی 2 کەشتیی تێکشکێنەر گەیشتە بنکەی دەریایی نۆرفۆلک، لە کاتێکدا پێنج هەزار دەریاڤان چاوەڕێی بینینەوەی خێزانەکانیان بوون بۆ یەکەمجار لەوەتەی مانگی حوزەیرانی پارەوە.
جگە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ستافی کەشتییەکە رووبەڕووی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە بووەوە لە بەشی جل شوشتنی کەشتییەکە و بەهۆیەوە سەدان کەس شوێنی نووستنیان لەدەستدا و ناچار بوون بۆ ماوەیەکی زۆر لە دوورگەی کریتی یۆنان نۆژەنی بکەنەوە.
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کاتی گەیشتنی کەشتییەکان ئامادە بوو. لەسەر کەشتیی تێکشکێنەری بێنبرێج ستایشی تیمەکەی کرد و گوتی: "ئێوە تەنیا ئەرکێکتان جێبەجێ نەکرد، بەڵکو مێژووتان نووسییەوە.
