رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی تووندی کردە سەر فرێدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و رایگەیاند، ئەو لە مەترسییەکانی دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی تێناگات.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "فرێدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا پێیوایە ئاسایییە ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت، بەڵام ئەو نازانێت باسی چی دەکات! ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت، هەموو جیهان وەک بارمتە دەگیرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
"
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ئێستا خەریکی کارێکە بەرامبەر بە ئێران کە دەبوو وڵاتان و سەرۆکەکانی دیکە زۆر لەمەوبەر بیانکردبایە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ رەخنەی لە دۆخی ناوخۆیی ئەڵمانیا گرت و گوتی: "جێگەی سەرسوڕمان نییە کە ئەڵمانیا چ لە رووی ئابووری و چ لە رووەکانی دیکەوە، دۆخی هێندە خراپە."
