رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان رایانگەیاند، لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە نێوەڕاستی دەریای نێوەڕاستدا، دەیان کەس بێسەروشوێن بوون.
رێکخراوەکانی (Mediterranea Saving Humans) و (Sea-Watch) لە سۆشیاڵ میدیا بڵاویانکردەوە، بەلەمەکە دوێنێ شەممە 04-04-2026، لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەڕێکەوتووە و نزیكەی 105 کەسی تێدابووە. بەلەمەکە لە ناوچەیەکدا ژێرئاو کەوتووە کە لە ژێر چاودێریی هێزەکانی لیبیادایە.
بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا تەرمی دوو کۆچبەر دۆزراونەتەوە و 32 کەسی دیکەش بە زیندوویی رزگارکراون. رێکخراوی (Mediterranea Saving Humans) گوتی: "تراژیدیایەکی دیکە لە جەژنی هەستانەوە (Easter) روویدا؛ زیاتر لە 70 کەس هێشتا بێسەروشوێنن."
رێکخراوی (Sea-Watch) ئاشکرای کرد، دوو کەشتیی بازرگانی توانیویانە رزگاربووەکان لە ناو ئاوەکە دەربهێنن و بەرەو دوورگەی لامپێدووسای ئیتالیایان گواستوونەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
سێنتکۆم: هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کەشتییەکی بازرگانییان لە دەریای عەرەب پشکنی
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
حەمید رەزا غوڵامزادە: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵەیان کردووە
ڤیدیۆیەکی ئاسمانی نیشانی دەدات کە چۆن دوو پیاو بە جەستەی بەلەمە نوقمبووەکەوە نووساون تاوەکو کەشتییە بازرگانییەکە دەگاتە لایان.
رێکخراوەکانی فریاگوزاری حکومەتە ئەورووپییەکان بە بەرپرسیاری ئەم کارەساتانە دەزانن. ئەوان دەڵێن ئەم رووداوانە دەرەنجامی ئەو سیاسەتانەن کە رێگە نادەن "رێڕۆی سەلامەت و یاسایی" بۆ کۆچبەران بکرێتەوە تاوەکو پەنا بۆ ئەم جۆرە گەشتە مەترسیدارانە نەبەن.
بەپێی داتاکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM):
لە دەستپێکی ساڵی 2026ـەوە، لانیکەم 683 کۆچبەر لە گەشتی دەریا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.
حکومەتی ئیتالیا دەڵێ، لە هەمان ماوەدا، 6,175 کۆچبەر گەیشتوونەتە ناو خاکی وڵاتەکەی.
