رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تێیدا ئاگربەست و دۆخی ئەمنیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. ئەردۆغان جەختی لە "هەوڵە چڕەکانی تورکیا بۆ ئاشتی" کردەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان رایگەیاندووە، تورکیا لە پرۆسەی گەیشتن بە ئاگربەستدا لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار هەوڵێکی چڕی داوە.
سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە، "پێویستە لە گفتوگۆکانی داهاتوودا، زۆرترین سوود بۆ ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی وەربگیرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
سێنتکۆم: هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کەشتییەکی بازرگانییان لە دەریای عەرەب پشکنی
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
حەمید رەزا غوڵامزادە: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵەیان کردووە
هەروەها گرنگە رێگە بەوانە نەدرێت کە دەیانەوێت پرۆسەکە تێکبدەن."
هەروەها ئەردۆغان پێی رایگەیاندووە، "وڵاتەکەمان ئامادەیە لە قۆناخی نوێدا لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکێش بکات."
سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە سەرەخۆشی و خەمباریی خۆی بۆ زیانەکانی گەلی ئێران دەربڕی و رایگەیاند، ئامانجی تورکیا دامەزراندنی کەشێکی نوێی دیالۆگە لە ناوچەکەدا.
