رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، تاوەکو ئەو کاتەی دوو خاڵی بنچینەیی جێبەجێ نەکرێن، تاران دەست بە دانوستاندن ناکات. مەرجەکانیش بریتین لە راگرتنی شەڕ لە لوبنان و ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی ئێران.
محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا خستەڕوو.
قالیباف نووسیویەتی: "دوو لەو هەنگاوانەی هەردوولا لەسەریان رێککەوتوون، هێشتا جێبەجێ نەکراون: ئاگربەست لە لوبنان و ئازادکردنی سەرمایە بلۆککراوەکانی ئێران پێش دەستپێکردنی دانوستاندنەکان.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
سێنتکۆم: هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کەشتییەکی بازرگانییان لە دەریای عەرەب پشکنی
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
حەمید رەزا غوڵامزادە: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵەیان کردووە
"
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە تووندی جەختی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە و دەڵێت: "پێویستە ئەم دوو بابەتە پێش دەستپێکردنی دانوستاندنەکان جێبەجێ بکرێن."
ئەم لێدوانەی قالیباف لە کاتێکدایە، بڕیارە شاندەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان کۆببنەوە بۆ دانوستاندن لەسەر راگرتنی ئەو جەنگەی لە 28ـی شوباتی رابردووەوە دەستیپێکردووە.
