رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی ئابڵووقەی سەر ئەو کەشتییانە دەدات کە هاتووچۆی بەندەرەکانی ئێران دەکەن و دەڵێت، ئابڵووقەکە لە 13ی نیسان لە 10:00ی بەیانی بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستپێدەکات. (کاژێر 5:00ی ئێوارە بە کاتی هەولێر).
گوتەکانی ترەمپ دوای ئەوە دێت، دوێنێ گەڕی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەنێوەندگیری پاکستان کۆتایی هات و نەگەیشتنە رێکەوتن.
لە یەکەم کاردانەوەدا ترەمپ رایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمریکا یەکسەر دەست دەکات بە گەمارۆدانی هەموو ئەو کەشتییانەی دەیانەوێ بچنە ناو تەنگەی هورمز یان لێی بێنە دەرەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
سێنتکۆم: هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کەشتییەکی بازرگانییان لە دەریای عەرەب پشکنی
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
حەمید رەزا غوڵامزادە: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵەیان کردووە
ترەمپ گوتی، تاران لەڕێگەی باسی "هەبوونی مین" دەیەوێ سەرانە لە جیهان بسێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی درێژدا کە لە تروس سۆشیاڵ نووسی: "فەرمانم بە هێزی دەریاییمان کردووە رێگری لە هەر کەشتییەک بکەن کە سەرانەی بە ئێران دابێت. هیچ کەسێک بە سەلامەتی تێناپەڕێت، ئەگەر سەرانە بە ئێران بدات." هەروەها جەختی کردەوە، ئەمریکا دەست دەکات بە لەناوبردنی ئەو مینانەی ئێران لە ناو تەنگەکەدا چاندوونی.
