رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل رۆژی شەممە رایگەیاند، هێڵێکی جیاکەرەوەی بەناوی "هێڵی زەرد" لە باشووری لوبنان دیاری کردووە، هاوشێوەی ئەو هێڵەی کە هێزەکانی لەو ناوچانەی غەززە جیادەکاتەوە کە هێشتا بەدەست حەماسەوەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد هێرشی کردووەتە سەر چەند چەکدارێکی گومانلێکراو کە بەدرێژایی هێڵەکە لە هێزەکانیان نزیکبوونەتەوە.
سوپاکە دەڵێت، "لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە باشووری هێڵی زەرد لە باشووری لوبنان ئۆپەراسیۆن دەکەن، ژمارەیەک تیرۆریستیان بینیوە کە پێشێلی لێکتێگەیشتنەکانی ئاگربەستیان کردووە و لە باکووری هێڵی زەردەوە لە هێزەکانمان نزیک بوونەتەوە و هەڕەشەیان دروستکردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
سێنتکۆم: هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کەشتییەکی بازرگانییان لە دەریای عەرەب پشکنی
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست28/04/2026
حەمید رەزا غوڵامزادە: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵەیان کردووە
"
ئەمە یەکەمجارە سوپای ئیسرائیل ئاماژە بە هێڵێکی لەو شێوەیە بکات لەوەتەی ئاگربەستەکە چووەتە باری جێبەجێکردنەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دەستبەجێ دوای دەستنیشانکردنیان و بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەکە، هێزەکانمان لە چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان هێرشیان کردە سەر تیرۆریستان." هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئاگربەستەکە، سوپا دەسەڵاتی پێدراوە بۆ ئەوەی رێکار دژی هەڕەشەکان بگرێتەبەر.
