رووداو دیجیتاڵ
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە "هەر رێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ ئێراندا دەبێت مەترسیی ئەتۆمی لەناو ببات."
نەتەنیاهوو روونیکردەوە، ئەمە بە واتای "هەڵوەشاندنەوەی وێستگەکانی پیتاندنی ئەتۆمیی ئێران و لابردنی مادە ئەتۆمییە پیتێندراوەکانی لە خاکەکەیدا" دێت.
رۆژی یەکشەممە 25-05-2026، بنیامین نەتەنیاهوو لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی، وردەکاریی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی رابردووی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا خستەڕوو، کە تێیدا باسیان لە یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز و دانوستاندنەکانی داهاتوو کردووە.
نەتەنیاهوو رایگەیاند: "سیاسەتی من، وەک سەرۆک ترەمپ، بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە: ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
![بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل [لای راست] و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی. لە رۆژی 7ی نیسانی 2025. وێنە: Reuters](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimages.rudaw.net%2Fimages%2Fasset%2Fnews%2F20260524213739_news-1500x945.jpg&w=3840&q=75)