رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی سکاڵا لەسەر دەزگای هەواڵگریی عێراق تۆماردەکات. سکاڵاکە دژی بڕگەیەکی یاسای ئەو دەزگایەیە کە تایبەتە بە دامەزراندن بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنەکە.
سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵییەوە لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە و بڕیارە 24ـی حوزەیران یەکەم دانیشتنی دادگا لەبارەیەوە بکرێ.
لە سکاڵاکەدا داوا کراوە کە بڕگەیەکی مادەی 16ـی یاسای دەزگای هەواڵگریی عێراق بە نادەستووری بناسێنرێ کە دەسەڵات دەداتە سەرۆکی دەزگاکە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ دەزگای هەواڵگری.
لە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمانی عێراق یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی پەسندکرد، بەڵام بە پاساوی نهێنیی ئەمنی، دەقە یاساییە پەسندکراوەکە بڵاونەکرایەوە.
سەگڤان سندی، ئەو کاتە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پاساوی ئەو دەسەڵاتەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بۆ دامەزراندنی کارمەندەکانی بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی راژە دوو هۆکار بوون.
