رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 21:00ی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ جارێکی دیکە بارەگایەکی لیوای 40ی کەتائیبی ئیمام عەلی بۆردوومان کرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، بارەگاکە لە گوندی خەرابەڕووتی رۆژئاوای کەرکووک بووە و حەشدی شەعبی دەڵێ "زیانی گیانیمان نەبووە".
بابەتی پەیوەندیدار
عێراق28/04/2026
عەلی زەیدی چۆن لەنێوان مالیکی و سوودانیدا هەڵبژێردرا؟
عێراق28/04/2026
لە بەغدا 13 ئۆتۆمبێل و چەکێکی زۆری 'ئەبو درع' دەستیان بەسەرداگیرا
لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێران بارەگاکەی کەتائیبی ئیمام عەلی بۆ جاری پێنجەمە بۆردوومان دەکرێت کە نزیکە لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەنەوە.
لیوای 40ی کەتائیبی ئیمام عەلی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری رۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبین، لە دوای هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە ئەو ناوچانەیان کۆنتڕۆڵکردووە لەرۆژئاوای کەرکووک کە ناوچەیەکی نەوتییە.
