رووداو دیجیتاڵ
هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، داوا لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات بە زۆرینە بێت یان کۆدەنگی، بەربژێری سەرۆکوەزیران یەکلا بکەنەوە. بە پێویستیشی دەزانێت هاوپەیمانییەکە لە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەوە بچێتە ئاستی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.
یەکشەممە 12ی نیسانی 2026، هومام حەموودی کە یەکێکە لە 12 سەرکردەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان، لە راگەیێنراوێکدا گوتی: "ماوەی 15 رۆژ لەبەردەم چوارچێوەی هاموئاهەنگیدایە بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیران کە دەبێت بە زۆرینە یان کۆدەنگی بکرێت".
هومام حەموودی رایگەیاند: حکومەتی داهاتوو لەبەردەم چەند ئاڵنگارییەکی گرنگدایە، لە پێشینەیان بونیاتنانی سوپایەکی نیشتمانی کە بتوانێت سەروەریی وڵات بپارێزێت.
بابەتی پەیوەندیدار
عێراق28/04/2026
عەلی زەیدی چۆن لەنێوان مالیکی و سوودانیدا هەڵبژێردرا؟
عێراق28/04/2026
لە بەغدا 13 ئۆتۆمبێل و چەکێکی زۆری 'ئەبو درع' دەستیان بەسەرداگیرا
لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە 11ی نیسان، دەبێت لە ماوەیەک کە 15 رۆژ تێپەڕ نەکات، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وەک گەورەترین فراکسیۆن بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلا بکاتەوە.
هومام حەموودی بە پێویستی زانی ئەداى چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەوە بچێتە ئاستی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە رێگەی دابەشکردنی دۆسیەکان لەنێوان پێکهێنەرەکانیدا، وەک گەرەنتی پاڵپشتیی سەرۆکوەزیران و حکومەت و هەموو لایەک بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیان بەتەواوی بگرنە ئەستۆ.
