رووداو دیجیتاڵ
فراکسیۆنی حقووق لە پەرلەمانى عێراق کە باڵی سیاسیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵایە، بڕیاریدا لە ببێتە ئۆپۆزسیۆن و رەخنە لە شێوازی پێکهێنانی حکومەتی ئێستا دەگرێت بەوەی "چەند عورفێکی داناوە کە مەترسییە بۆ سەر پڕۆسەی سیاسی".
رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، فراکسیۆنی حوقووق لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری ئۆپۆزیسیۆنبوونى لەناو پەرلەماندا.
حوسێن موئنیس، سەرۆکی فراکسیۆنەکە رایگەیاند: "هەڵوێستی سیاسیمان وا دەبێت کە دەبینە ئۆپۆزسیۆنێکی بونیاتنەر، بەشداربووین لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە حکومەت بۆ ئەوەی دەرفەتی هیوا بگەڕێنینەوە بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت.
