رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمشەو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێبکەون، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی (ئەسیکۆدا) و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی تەواوەتی لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان.
رۆژی دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026، ئەندامێکی شاندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە ئەمشەو بڕۆینە بەغدا و سبەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق کۆببینەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش پرسی سیستمی ئەسیکۆدا و لایەنە تەکنیکییەکانی و رادەستکردنی داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەبێت."
شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و وەزارەتی ناوخۆ پێکدێت.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە گەیشتبوونە "قۆناخێکی باش".
بابەتی پەیوەندیدار
عێراق28/04/2026
عەلی زەیدی چۆن لەنێوان مالیکی و سوودانیدا هەڵبژێردرا؟
عێراق28/04/2026
لە بەغدا 13 ئۆتۆمبێل و چەکێکی زۆری 'ئەبو درع' دەستیان بەسەرداگیرا
رۆژی 08ـی نیسان، سامی جەلال، راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند کە هەولێر و بەغدا لەسەر جێبەجێکردنی سیستمەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و تێیدا هەموو یاسا و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان رەچاو کراون.
سیستمی ئەسیکۆدا، سیستمێکی ئەلیکترۆنییە بۆ بەستنەوەی دەروازە و کاروباری گومرگی، مامەڵەی بازرگانیی کۆمپانیاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان رێکدەخات.
17ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی سیستمی ئەسیکۆدا بە رووداوی گوت: "ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە ئێمە رەزامەندییمان دەربڕیوە و رازیش بووین بەوەی کە سیستمەکە لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت، بەڵام میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی دەبێت بە رێگەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێت، ئەمەش کاتی دەوێت."
![لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان [لای راست] و عێراق.](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimages.rudaw.net%2Fs3%2Frudaw.net%2FContentFiles%2F954144Image1.jpg&w=3840&q=75)