رووداو دیجیتاڵ
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، دەستپێشخەرییەکەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بۆ نێوەندگیری نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "لە کاتێکی زۆر باشدا بوو" و رێگری لە ئاڵۆزیی زیاتری نێوان هەردوولا کرد؛ گوتیشی: "بیرکردنەوەی لە دوو ئیدارەیی نزیکە لە ناپاکی".
سەعدی ئەحمەد پیرە، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، رایگەیاند: "وردە وردە دۆخەکە لە رێگەی میدیای سێبەر و سۆشیاڵ میدیاوە بەرەو ئاڵۆزبوون دەچوو، بەڵام ئەم دەستپێشخەرییە رێی لە ئاڵۆزیی یەکجارەکی گرت."
بە گوتەی سەعدی پیرە، کۆبوونەوەکانی سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو "ئەرێنی بوون" و یەکێک لە یەکەمین ئەنجامەکانیش ئەوە بوو کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "بۆ نیشاندانی نیازپاکی، رایگەیاند کە هەڵمەتی راگەیاندن دژی یەکدی لە کەناڵەکانی یەکێتی دەبێت کۆتایی پێ بێت و تاوەکو ئێستاش شەڕی راگەیاندن لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە نەماوە."
سەعدی پیرە رەخنەی لەوە گرت کە لایەنە کوردستانییەکان ناکۆکییەکانیان دەبەنە بەغدا و گوتی: "ئێمە دەبوو بە ئەزموونێکی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانەوە بچینە بەغدا و ئەوەی لای ئێمە هەیە، ببێتە نموونە بۆ بەغدا، کەچی ئێستا پێچەوانەکەیە."
لەبارەی دەنگۆی داواکردنی سیستمی دوو ئیدارەیی لەلایەن یەکێتییەوە، سەعدی پیرە بە تووندی ئەو لێکدانەوەیەی رەتکردەوە و رایگەیاند: "ئەمە تەفسیرێکی هەڵەیە.
