رووداو دیجیتاڵ
لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا، دوای ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنزلیگ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئێمە بارساین و دەگەڕێینەوە".
یامال لە پەیامێکدا لە ئینستاگرامەکەی لە دوای کرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، سەرەڕای ئەوەی 2-1 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیان بردەوە دەڵێت "هەموو هەوڵێکی خۆماندا، بەڵام بەس نەبوو. ئەمە تەنیا بەشێکە لە گەشتەکە، بۆ گەیشتن بە لووتکە دەبێت سەربکەویت. دەزانین کارێکی ئاسان نابێت و رێگاکەشمان بۆ ئاسان ناکەن. بەڵام کۆڵدان بژاردە نییە."
لامین لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی "هۆکاری زۆر زیاترمان هەیە بۆ ئەوەی گەشبین بین، بەهەموو توانایەکمانەوە بۆ بەدەستهێنانیان تێدەکۆشین.
بابەتی پەیوەندیدار
هەر هەڵەیەک وانەیەکە و گومانتان لەوە نەبێت کە لە هەر یەکێکیانەوە فێر دەبین".
ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا دەڵێت "ئێمە بارساین و دەگەڕێینەوە بۆ ئەو شوێنەی کە شایستەین. دایک و باوکم فێریان کردووم، مرۆڤ دەبێت لەسەر بەڵێنەکەی بێت و ئێمەش نازناوەکە دەگەڕێنینەوە بۆ بارسێلۆنا".
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا لامین یامال دڵێکی شین و سووری داناوە و نووسیوویەتی "هەمیشە بارسا".
لە یاریی گەڕانەوەدا بارسێلۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەدەستهێنا و لامین یامال گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بە 3-2 یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.
