رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کارەکانی ڤیتینیای ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، داوای لە بەرپرسانی یانەکە کردووە، لە بەرامبەر دەستەوارەکانی ریال مەدرید بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە، کراوەبن.
میدیای فەرەنسا گوتوویانە خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی ڤیتینیا دەیەوێت داهاتوویەکی باشتر بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دابین بکات، پێیوایە رێگە دروستەکە ئەوەیە، ئەو یاریزانە بچێتە ریال مەدرید.
پێشتر سەرچاوەکان ئاشکرایانکردبوو، ریال مەدرید ویستی زۆری بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڤیتینیا هەیە، بەتایبەت پاش ئاستی بەرزی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە پاریسییەکە لە وەرزی رابردوودا.
رۆژنامەی 'ئێل ناسیۆنال'ی فەرەنسی دەڵێ، مێندێز بەبەرپرسانی سانجێرمانی گوتووە، بەرامبەر دەستەوارەی ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بۆ ڤیتینا، کراوەبن.
ئەو بەڕێوەبەری کارە هەروەها گوتوویەتی، با دەرگاکانتان بۆ دانوستاندن لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە کراوەبن.
