رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران دەڵێن، ئەو کێشە تەکنیکییەی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دروستبوو و بووە هۆی پچڕانی کارەبای ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین، چارەسەر کراوە و کارەبا بۆ هاونیشتمانیان گەڕاوەتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 05ـی نیسانی 2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا هاونیشتمانیانی ئاگادارکردەوە کە "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا، گرفتی کوژانەوەی کارەبا لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین روویدا."
هاوکات ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کێشەیەک لە هێڵی کارەبای بازیان - سۆران دروستبوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کارەبا بە گشتی بۆ ماوەی نیو کاژێر بپچڕێت، بەڵام کێشەکە لە ماوەی 20 خولەکدا چارەسەر کرا و ئێستا کارەبای هەموو ئیدارەی سۆران ئاسایی بووەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 90 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن و گوتی: "لە هەر شەش قەزاکەی سۆران و دەوروبەری، کارەبا بە شێوەی 24 کاژێری دەدرێت."
وەزارەتی کارەبا گوتیشی، کە تیمەکانیان بەردەوام لە لێکۆڵینەوە و کاردان بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە گرفتێکی تەکنیکی و دابینکردنی کارەبا بۆ هاونیشتمانیان بەبێ گرفت بەردەوام بێت.
رۆژی 04-04-2026، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە دهۆک رایگەیاند: "85%ـی کارەبای هاوبەشان کراوەتە 24 کاژێری."
