رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر دەڵێ، پڕۆژەی (رووناکی) بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری هەنگاوی گەورەی بڕیوە و تاوەکو نێوەڕاستی ئەم ساڵ، سنووری پارێزگای هەولێر 100% دەبێتە خاوەنی کارەبای بەردەوام.
رۆژی دووشەممە، 06ـی نیسانی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە دیوانی پارێزگا و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار؛ نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر و بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای هەولێر کرا.
ئێستا 85%ی سنووری پارێزگای هەولێر سوودمەند بووە لە کارەبای 24 کاژێری. پارێزگاری هەولێر گوتی، "تاوەکو نێوەڕاستی ئەم ساڵ پڕۆژەکە دەگاتە 100%.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
بە تەواوبوونی ئەم قۆناخەش، هیچ شوێنێک لە سنووری پارێزگاکەدا نامێنێت کارەبای 24 کاژێری نیشتمانی پێنەگەیشتبێت."
ئومێد خۆشناو گوتی، "ئەم پڕۆژەیە وەچەرخانێکی گرنگە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان هەیە. ئەرکی ئێمە لەم دۆخەدا تەنیا بەڕێوەبردن نییە، بەڵکو پاراستنی سەقامگیریی ژیانی خەڵک و دابینکردنی پێویستییەکانیانە."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی ئێستای پێدانی کارەبای نیشتمانی و کارکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن کرا. پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر خێراکردنی پڕۆسەی چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکان و گۆڕینی بگۆڕەکان کردەوە، تاوەکو هاووڵاتییان لە وەرزی نوێدا کەمترین کێشەی کارەبایان هەبێت.
رۆژی 04-04-2026 کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا لە دهۆک رایگەیاند، "85%ی کارەبای هاوبەشان کراوەتە 24 کاژێری."
