رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاونیشتمانیی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاوانی جەنگە" و سەرکۆنەی دەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 07-04-2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، درۆنێک لە گوندی "زەرگەزەوی" لە ناوچەی زرارەتی کەوتووەتە خوارەوە. بە گوتەی پارێزگار، درۆنەکە راستەوخۆ بەر ماڵێکی سڤیل کەوتووە و لە ئەنجامدا هاونیشتمانییەک بە ناوی (مووسا زراری) لەگەڵ هاوژینەکەی شەهید بوون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا لەبارەی شەهیدبوونی ئەو دوو هاونیشتمانییە دەڵێت، "زۆر خەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم."
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، "بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان دەگەیێنینە هەموو جیهان، بۆئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیدی بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت."
