رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاوژینەکەی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەم هێرشانە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نین و بەتەواوی رەتکراوەن."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا "زۆر بە تووندی" سەرکۆنەی ئەو "هێرشە تیرۆریستییە" دەکات کە شەوی رابردوو بە درۆن لە ماڵێکی گوندی زەرگەزەویی هەولێری دا و بەهۆیەوە دوو هاوژین شەهید بوون.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەکان کردووە و داوا لە حکومەتی فیدراڵیی عێراقیش دەکات، "ئه‌رك و بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ رێگريكردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆریستييانه، چیدی ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە."
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به درۆن كرايه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيهك لە گوندى زهرگهزهويى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا زۆر به‌داخه‌وه دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵه‌وه هاسۆز و هاوخه‌ميانم. له خودای مەزن داواکارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به ته‌واوی ڕهتکراوهن. پێويسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رك و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريكردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
07-04-2026
