رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لەو پێشمەرگانەی بەرەبەیانی 24ی ئادار لە هێرشێکی سەر بارەگاکەیاندا لە لۆفەکانی سپیلک لە قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر بریندار بوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
نزیک کاژێر 03:00ی بەرەبەیانی 24ی ئادار بە مووشەک بارەگاکەی پێشمەرگە بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە ئەوکات 6 پێشمەرگە شەهید بوون و 30ی دیکە بریندار بوون.
بەرپرسێکی ئاگادار ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشەکەی 24ی ئادار، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا."
ئەو پێشمەرگەیە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و بڕیارە دوای رێوڕەسمە ئایینی و یاساییەکان بەخاک بسپێردرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
دوای هێرشەکەی 24ی ئادار، فەرماندەیی دەڤەری یەکی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو بارەگایەی بۆردوومان کراوە بارەگاکانی فیرقەی 7ی پێشمەرگە بووە و لە دوو کاتی جیاوازدا بۆردوومان کراوە.
چەند زانیارییەک لەبارەی ئەو پێشمەرگە بریندارەی گیانی لەدەستداوە:
- ناوی وەیسی ئاخر سەردەری شێروانی-یە
- تەمەنی 24 ساڵە
- ساڵی 2022 بۆ 2023 بووەتە پێشمەرگە
- لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر سپیلک بریندار بوو
- ئەمڕۆ سێشەممە 07-04-2026 شەهید بوو
- خێزاندارە و دوو کوڕی هەیە
