رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، "هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت".
سەرۆک بارزانی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامەکەی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی هەروەها دەڵێت، "[ئاگربەستەکە] ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ".
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەکاتی هەولێر، ئەمریکا و ئێران ئاگربەستێکی دوو هەفتەییان راگەیاند.
بڕیارە لەو دوو هەفتەیەدا، کار بکەن بۆ رێککەوتنێکی یەکجاری لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
