رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی دەڵێت، "قبووڵنەکراوە پێداگری لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کاتێکدا بەربژێری سەرۆکوەزیران یەکلانەبووەتەوە".
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ هەینی، 10-04-2026 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رایگەیاند، "پێداگرتنی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەسەر بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە هاوکات هەندێکی تر بەردەوامن لە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران، جێگەی قبوڵکردن نییە".
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، "جەخت دەکەینەوە کە هیچ بەرکەوتە و ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا ئەو پرسە هاوکات چارەسەر نەکرێت، بە شێوەیەک کە هەموو لایەنەکان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە بن".
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە، 11-04-2026ی دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق.
تاوەکو ئێستا دیار نییە رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە دەبن یان نا، بەگوێرەی دەستوور پێویستی بە ئامادەبوونی 220 ئەندام هەیە.
فراکسیۆنە کوردستانیەکان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، شیعە و سوننەکانیش بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیەدا دابەش بوون بەسەر سێ بەرەدا: بەرەی بایکۆت، بەرەی بەشداربوو و ئەوانەی هێشتا بڕیاریان نەداوە.
