رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا دەکات و دەڵێ: "هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات".
رۆژی یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارکی نوێ خواست و رایگەیاند: "بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بۆ دەخوازین.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
سەبارەت بە پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە: "هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات و جەخت لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕمان بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە."
