رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ناوی 1546 هاووڵاتیی سنووری مادەی 140ی دانیشتووی هەولێری بۆ وەرگرتنی گاز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کێشەی نەبوونی کارتی گازیان چارەسەرکراوە.
رۆژی یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، سالار محەممەد، لێپرسراوی لیژنەی پشکنین لە نەوت و کانزاکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە مامەڵەیان بۆ وەرگرتنی کارتی ئەلیکترۆنیی گاز (مادەی 140) پێشکێش کردووە، سبەی ناوی 1546 کەس هاتووەتەوە و دەتوانن بەپێی لیستەکە گاز وەرگرن."
ئێستا دابەشکردنی گازی ماڵان بووە بە کارتی ئەلیکترۆن. لەبارەی ئەو خێزانانەی خەڵکی سنووری مادەی 140ن و کێشەی وەرگرتنی گازیان هەبووە، سالار محەممەد گوتی: "نزیکەی 15 هەزار ماڵ کارتی گازیان بۆ دروست نەکرابوو، ئەوەش کێشەی بۆ دروست کردبوون".
بۆ چارسەرکردنی کێشەکە لێپرسراوی لیژنەی پشکنین لە نەوت و کانزاکانی هەولێر گوتی:"بڕیارماندا بەپێی هەندێک پێداوستی گازیان پێ بدەین و تاوەکو ئێستا ناوی 10 هەزار خێزانیان تەواو بووە، بەڵام بۆ ئەوەی قەرەباڵخی دروست نەبێت، بۆ سبەی ناوی 1546 کەسمان راگەیاندووە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
"
بۆ وەرگرتنی گاز، پێویستە هاووڵاتییان ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر:
1- فۆرمی خۆراکی رەسەنی (ئەسڵی) خاوەن کارت.
2- کارتی نیشتمانیی رەسەنی خاوەن کارت.
3- کۆپیی فۆرمی خۆراک و کارتی نیشتمانی لەسەر یەک لاپەڕەی A4.
بەهۆی جەنگەوە لە 28ـی شوبات کارکردن لەکێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان وەستا، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی نرخی بوتڵێک گازی ماڵان بەشێوەی بازرگانی بەرزبێتەوە و تاوەکو ئەمڕۆش بەرهەمی کێڵگەکە نەگەیشتووەتەوە ئاستی 27ـی شوبات.
