رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی رەزان لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، پیاوێک تەقەی لە هاوژینی پێشووی و کچەکەی کرد و هاوژینەکەی کوشت و کچەکەی بریندار کرد.
رووداوەکە شەوی چوارشەممە 15ی نیسانی 2026 لە یەکێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی گەڕەکی سەرهات روویدا.
پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ بە ناوی (ز. ئاتەش) کە حەوت ساڵ لەمەوبەر لە هاوژینەکەی جیاببووەوە، تەقەی لە هاوژینی پێشوو و کچەکەی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشبەرەکە بە درێژایی رۆژ لە دەوروبەری گەڕەکەکە چاوەڕێی کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
کاتێک هاوژینی پێشوو و کچەکەی گەیشتوونەتە شوێنەکە، چەکەکەی دەرهێناوە و دەستڕێژی گوللەی لێکردوون.
دوای بیستنی دەنگی تەقەکان، لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار کراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و تیمی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
ئەو ژنەی لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە، ناوی کامیلە ئاتەشە و تەمەنی 58 ساڵە و کچەکە بریندارەکەشی ناوی حافیزە ئاتەشە و تەمەنی 37 ساڵە.
دوای رووداوەکە هێرشبەرەکە دەستگیر کرا. تیمەکانی پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
