رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، یاداشتێکی ناڕەزایەتیی لەبارەی پلانی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2026، دەداتە هەریەکە لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق.
رۆژی شەممە، 18ـی نیسانی 2026، هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتمان بە فەرمی نووسراوێکی ئاراستەی هەریەکە لە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کردووە، تێیدا ناڕەزایەتیی خۆمان بەرامبەر ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیە دەربڕیوە کە لە لیژنەی باڵای کشتوکاڵی عێراق بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دراوە."
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵی پلانی هەیە 3 ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور وەربگرێت، بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان تەنیا بڕی 292 هەزار تۆنی دیاریکردووە. ئەمە جیاکارییەکی ئاشکرایە و نوێنەرانی ئێمە لە کۆبوونەوەکەدا بە تووندی رەتیانکردووەتەوە."
بە گوتەی هیوا عەلی، ئەو بڕەی دیاریکراوە هیچ بنەمایەکی زانستیی نییە و گوتی: "بەپێی بڕیارەکەی بەغدا، بۆ هەر دۆنمێک زەوی لە هەرێمی کوردستان تەنیا 88.
بابەتی پەیوەندیدار
کوردستان28/04/2026
وەزارەتی ئەوقاف: جەژنی قوربانی پیرۆز 26 یان 27ی ئایار دەبێت
کوردستان28/04/2026
دوو کەس لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
5 کیلۆگرام گەنم وەردەگیرێت، لە کاتێکدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەو بڕە 900 کیلۆگرامە".
وەزارەتی کشتوکای پێشبینی دەکات بۆ ئەمساڵ، "بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان بگاتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار تۆن".
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە یاداشتەکەمانەکەدا داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق کردووە، "دەستوەردان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و بڕیار بدەن بە وەرگرتنی لانیکەم 50%ـی بەرهەمی گەنمی جووتیارانمان، ئەگەرنا جووتیاران تووشی زیانێکی گەورە دەبن و ناچار دەبن بەرهەمەکانیان لە بازاڕی رەش بە نرخێکی هەرزان بفرۆشن."
ساڵی 2024 حکومەتی عێراق نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت. پاریش بڕیاریدا، تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت. ئەمساڵ کەمتری کردووەتەوە بۆ 292 تۆن.
